دایكانی پارێزگای ئه‌نبار چاوه‌ڕێی ئازادكردنی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن
دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای لێبوردنی گشتیی، هه‌زاران دایك له پارێزگای ئه‌نبار چاوه‌ڕێی ئازادكردنی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه، لە لایەن ئەندامانی دەزگای نهێنی ده‌ستگیركراون و له‌ژێر فشاردا بە ناچاری دانپێدانانیان كردووه.
چالاكوان و مافناسانیش ده‌ڵێن؛ نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیركراون و داواش له دادگا ده‌كه‌ین، به‌په‌له ڕێكاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی ئازادكردنی ئه‌و زیندانیكراونه دەست پێ بکەن.
به‌گوێره‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له پارێزگای ئه‌نبار تا ئێستا 12 هه‌زار هاووڵاتی به‌هۆی ئەندامانی دەزگای نهێنی له زیندانه‌كان هه‌ن، كه له‌ژێر فشاردا دانپێدانانیان لێ وه‌رگیراوە، زۆرترینیشیان خه‌ڵكی فه‌لوجه‌ن، به‌گوته‌ی مافناسانیش، پێویسته یاسای لێبوردنی گشتیی ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه و ئازاد بكرێن.
ودیان دلێم، مافناس بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هه‌ڵبه‌ته ئێمه به یاسای لێبوردنی گشتیی دڵخۆشین، هیوادارین ئه‌و دڵخۆشییه‌مان به یاسای بێسه‌روشوێنكردنی به‌مه‌به‌ست ته‌واو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی قوربانیان بزانین و كه‌سوكاره‌كانیان مافه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، ئێمه وه‌ك مافناس و چالاكوانان ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه.
كه‌وسه‌ر ئه‌محه‌مه‌دی، چالاكوانی مه‌ده‌نی دەڵێت: داوای ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین و ڕێگه‌ش به هیچ کەسێک بۆ تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه نادەین.
ئوم ئه‌حمه‌د، دایكی زیندانیكراو دەڵێت: هه‌زاران زیندانی گیراون کە سه‌ر به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین، ئه‌وان گوناهیان چییه!؟ له كه‌سوكار و منداڵه‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه، ئێمه منداڵه‌كانمان ده‌وێته‌وه.
ئوم حوسێن، دایكی زیندانیكراو گوتی: به هه‌زاران ده‌ستگیركراون، به‌زه‌ییتان هه‌بێت، سوێند به‌خودا به‌مه‌به‌ست منداڵه‌كانی ئێمه‌یان بردووه.
جێی ئاماژه‌یه، ئێستا زیندانه‌كانی عێراق سێ ئه‌وه‌نده‌ی تواناكانیان زیندانییان تێدایه و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌وه 100 هه‌زار كه‌س.