ماڵپه‌ڕێكی عه‌ره‌بی: ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ڕاشكاوانه‌ی له باره‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان ئاراسته‌ی سوودانی كردووه

سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق ئاشكرای كردووه، ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ڕاشكاوانه‌ی له باره‌ی گرووپه چه‌كداره ملیشیاكان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كردووه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌م په‌یامه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ماڵپه‌ڕی "العربي الجديد"ـی گوتووه، ئه‌مه‌ریكا له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا په‌یامێكی ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه‌ی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه سه‌باره‌ت به پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانی گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌وه ڕوون بووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانی به‌تایبه‌تی هه‌ر یه‌ك له گرووپه میلیشیاكانی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌وفیا، ئیمام عه‌لی، نوجه‌با، سه‌یدولشوهه‌دا و ئه‌لته‌فووف." كه هه‌ر یه‌ك له‌م گرووپانه له دوای ڕووداوه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـی غه‌ززه، هێرشیان كردووه‌ته پێگه سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئامانجیه‌تی جگه له‌م حه‌وت گرووپه چه‌كداره، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ش چه‌ك بكات كه عێراق ده‌ڵێت "له چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدان."
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق تیشكی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێستی سوودانی و پێی وایه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگێكی زۆر بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی كه ته‌واوی گرووپه چه‌كداره‌كان و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كانیش كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر بڕیاری سیاسی عێراقه‌وه هه‌یه، دژی هه‌ر ئاراسته و هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه‌ن.