ئەڵمانیا.. هەڵبژاردنی پەرلەمان بە بەشداریی 29 پارتی سیاسیی به‌ڕێوه ده‌چێت

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی قه‌یرانی سیاسییه‌وه متمانه‌ی له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یش به‌ڕێوه ده‌چێت و زیاتر له چوار هه‌زار كاندیدی پارته سیاسییه‌كانیش خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 600 كورسیی په‌رله‌مان ئاماده كردووه.
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌ی له 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، متمانه‌ی له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی ئۆلاڤ شۆڵتز وه‌رگرته‌وه، بڕیاری دا 23ـی شوباتی 2025، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه بچێت، كه ماوه‌ی حه‌وت مانگ هه‌ڵبژاردن پێش خراوه.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا چوار هه‌زار و 506 كه‌س له 29 پارتی سیاسیی جیاوازدا كاندیدن و كێبه‌ركێ له‌سه‌ر به ده‌ستهێنانی 630 كورسیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و پێشبینی دەکرێت پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتیی بە سەرۆکایەتی ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، له هەڵبژاردن بدۆڕێنێت و ببێتە پارتی سێیەم.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە 23ـی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، لە كاتژمێر 10ـی بەیانی وێستگەکان دەکرێنەوە و دەنگدەران دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، پرۆسەکە تاوەکوو 8ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی سیستمی هەڵبژاردنی وڵات، ئەڵمانیا بەسەر 299 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەبێت، لە هەر بازنەیەک یەک کاندیدی هەڵدەبژێردرێت، کاندیدەکانی دیکەش لە 16 ویلایەتەکەی ئەڵمانیا هەڵدەبژێردرێت.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە 60 هەزار وێستگەی دەنگدان ئامادەکراون، لە سەرانسەری ئەڵمانیا 59 ملیۆن و 200 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەم دەنگدەرانەش دەنگ بە کاندیدانی 29 لیستی جیاواز دەدەن.
كاندیده ئافره‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا ڕێژه‌ی 23%ـی كاندیده‌كان پێك ده‌هێنن و 442 ئافره‌ت كێبه‌ركێی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە تشرینی دووەمی 2024ـدا کریسچم لیندنەر، وەزیری دارایی و سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد، کە یەکێک بوو لە پێکهێنەرانی حکوومەت، لە پۆستەکەی لادا. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پارتەکەی لە حکوومەت بکشێنێتەوە و هاوپه‌یمانیی حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و دوای مانگێک و 10 ڕۆژ، لە پەرلەمان متمانە لە شۆڵتز وەرگیرایەوە.
ئەم حکوومەتە نوێیەی دوای ئەم هەڵبژرادنە هەڵدەبژێردرێت، چەندین ئاڵنگاریی لە بەردەمدایه، له‌ناویشیاندا جەنگیی ڕووسیا و ئۆکرانیا كه ئەمه‌ریکا بەڵێنی داوە کۆتایی پێ بهێنێت و دانوستانەکان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دەستیانیش پێ کردووە. هه‌ر یه‌ك له بوژانەوەی ئابووریی وڵات و پرسی کۆچبەران دوو ئاڵنگاریی دیكه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌ته نوێیه‌كه ده‌بنه‌وه.
چەندین میدیا و ناوەندیی جیاواز، پێشبینی و ڕاپرسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەڵمانیا خستووەتە ڕوو، ئەنجامەکان بەشێوەیەکن، پارتەکانی یەكێتیی دیموکراتی کریستیان و یەکێتیی کۆمەڵایەتیی کریستیان بە سەرۆکایەتی فرێدریک مێرز و مارکەس سۆدەر، براوەی یەکەم دەبن. پارتی شوێنگرەوە بۆ ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی ئەلیس ڤایدل، پلەی دووەم و پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتیش پارتەکەی ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پلەی سێیەم بە دەست دەهێنن.