بە بەشدای نێچیرڤان بارزانی حەوتەم گفتوگۆی نێودەوڵەتی بەغدا ئەمڕۆ دەستپێدەکات

ئەمڕۆ بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەوتەم گفتوگۆی نێودەوڵەتی بەغدا لە پایتەختی عێراق دەستپێدەکات و سبەیش بەردەوام دەبێت.
شەممە 22ـی شوباتی 2025، بە ناونیشانی(پەیوەندییەکان لەپێناو گەشەپێدان و سەقامگیری هەرێمی)، پەیمانگەی عێراق بۆ دیالۆگ بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەوتەم گفتوگۆی نێودەوڵەتی بەغدا ڕێکدەخات کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی تێدا دەکات و وتارێک بەبۆنەی کردنەوەی گفتوگۆکە پێشکەش دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیمانگەی عێراق بۆ دیالۆگ ئاشکرای کردووە، لە حەوتەم گفتوگۆی نێودەوڵەتی بەغدا، باس لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە دەکرێت، لەگەڵ پرسی ئابووری و نەوت، بۆ قسە کردن لەسەر ئەو بابەتانەش، 100 کەسایەتی دیار لە عێراق و جیهان بەشداریی دەکەن.