عێراق.. زانیاریی نوێ لەبارەی نەخۆشیی "تەبەق" ئاشکرا دەکرێت
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ك له عێراق، كه پێی ده‌گوترێت "ته‌به‌ق" یانیش "سمه‌كی"، ژماره‌یه‌كی زۆری مانگا و گامێش له‌ناوچوون. سەرچاوە پزیشکییەکانیش هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ئاشکرا دەکەن.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار، قاتوقڕی خستووەته ناو ئاژه‌ڵانی چه‌ند پارێزگایه‌كی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و سه‌دان سه‌ر ئاژه‌ڵ له چێل و گامێش له‌ناوچوون.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان، نه‌خۆشییه‌كه بۆ ڤایرۆسێك ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ له پێ و ده‌می ئاژه‌ڵانی وه‌ك مەڕ، بزن، گا و گامێش ده‌دات و دەبێتە هۆی نه‌مانی جووڵە و ئاره‌زووی خواردن.
وەزارەتی تەندروستی عێراقیش باسی لەوە کردووە، ڤایرۆسەکە به‌شێوه‌یه‌كی خێرا لە بابل، بەغدا، بەسرە، نەینەوا، واست بڵاوبووەتەوە، به‌ڵام هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه نەخۆشییه‌كه تەنها ئاژەڵاکان تووشی دەبن بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە. هۆشداریش ده‌ده‌ن له به‌كارهێنانی شیر یان گۆشت و دەڵێة: ده‌بێت به باشترین شێوه بكوڵێنردێن و ئه‌وكات بۆ خواردن به‌كاری بێنن.
له پارێزگای به‌سره كه به‌ده‌یان ئاژه‌ڵ له‌ناوچوون و هۆشداری له مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه و بێتوانایی له چاره‌سه‌ری ده‌درێت، ئاژه‌ڵدارانیش داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌تی خۆجێیی شاره‌كه ڕێوشوێنه‌كانی توندتركردووەته‌وه و لیژنه‌یه‌كیشی پێكهێناوه و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن و ڕێگه‌ش نه‌ده‌ن بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ئاژه‌ڵ له به‌سره‌وه بۆ شارێكی دیكه بگوازرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داوا له به‌خێوكارانی ئاژه‌ڵان كراوه، له ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه ڕاسته‌وخۆ نزیكترین ناوه‌ندی ڤێته‌رنه‌ری ئاگادار بكه‌نه‌وه.