وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە بەغدا

وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە بەغدا، بڕیارە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی ئەربەعین لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دانوستان بکات.

شەممە، 22ـی شوباتی 2025، ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران، گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و قاچاغچیەتیی چەک و ماددەی هۆشبەر، ئاسایشی سنوورەکانیان و هەماهەنگی بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی ئەربەعین لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دانوستان بکات.

ئەم سەردانەی وەزیری ناوخۆی ئێران لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، پەیوەندییە ئابووریی و سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت. 

حەفتەی ڕابردووش ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار دژی ئێران دەستڕاگەیشتنی دۆلاری لە پێنج بانکی عێراقی قەدەغە کرد.

 
Fly Erbil Advertisment