ڕیابکۆڤ: گه‌ڕێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنی نێوان نوێنه‌رانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه به واده‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنی نێوان به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ڕێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕاوێژێكی گونجاو و فراوان بۆ چاره‌كردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، سێرگی ڕیابكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، دوو هه‌فته‌ی دیكه نوێنه‌رانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی كارگێڕی كۆ ده‌بنه‌وه.
سێرگی ڕیابكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕووسیا به لایه‌وه گرنگه بزانێت نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكی له گه‌ڕی داهاتووی چاوپێكه‌وتندا كێن. گوتیشی، به ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان گوتووه، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كیان هه‌یه بۆ گه‌ڕی داهاتووی چاوپێكه‌وتنه‌كان له زووترین كاتدا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هه‌روه‌ها گوتی، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له وڵاتی سێیه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، ئێستاش هه‌ردوولا گفتوگۆ له باره‌ی وڵاتی سێیه‌م ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه.
سێشەممە 18ـی شوباتی 2025، شاندی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە و شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، لە ڕیاز کۆ بوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش هەردوو وەزیر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ساز دا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتی: لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ شاندی ئەمەریکی، باسمان لە چالاککردنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن کرد، هاوکات باسمان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەمەریکا و ڕێگەکانی گەیشتن بە چارەسەری کێشەی ئۆکرانیا کرد. هەروەها ڕێککەوتین زەمینە بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی هاوکارییەکان بڕەخسێنین، سەرباری زەمینەسازیی بۆ کۆبوونەوەی پوتن و ترەمپ.
لاڤرۆڤ گوتی: بەڕوونی بە ئەمەریکامان گوت، ڕێگە بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ناتۆ لەژێر ئاڵای ئەورووپا نادەین و پێمان گوتن، فراوانبوونی ناتۆ هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕووسیا.
لاڤرۆڤ، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا باسی له‌وه‌ش كرد: کۆبوونەوەکە بەرهەمدار بوو، گوێمان لە یەک نەگرت، بەڵکو بۆ یەکتری بێدەنگ بووین، پێم وایە لایەنی ئەمەریکا تێگەیشتنێکی باشتری بۆ هەڵوێستەکانی ڕووسیا هەیە.
گوتیشی: هەردوو لایەنی ڕووسی و ئەمەریکی بەشێوەیەکی گشتی بایەخیان بە لابردنی بەربەستە ئابوورییەکان کرد، ئەو سزا ئابوورییانەی ئەوروپا خستۆتیە سەر ڕووسیا بەهۆی جەنگی لەگەڵ ئۆکرانیا. هاوکات دووپات‌مان لە هەماهەنگیی ئابووری بۆ بەرژەوەندیی هەردوولا کردەوە.
مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش لە بەرامبەردا گوتی: ڕێککەوتین بەرژەوەندیی یەکتر لەبەر چاو بگرین. وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمەریکا دووپاتیان کردەوە لەوەی پێویستە باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتی یەکدی چالاک بکەنەوە بۆ ئەوەی دیپلۆماسی سەربگرێت.