بەرپرسانی ئەمەریکی: حوسییەکان بە مووشەکی 'سام' هێرشیان کردە سەر فڕۆکەکانمان

به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حوسییه‌كان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێكی جیاوازیان كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان؛ ده‌شڵێن، فڕۆكه‌كه‌یان هیچ زیانێكی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، سێ به‌رپرسی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی به تۆڕی هه‌واڵی "فۆكس نیوز"ـیان ڕاگه‌یاند، حوسییه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، بۆ یه‌كه‌م جار به مووشه‌كی "سام"، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئێف16 و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی.
به‌رپرسه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، هێرشی حوسییه‌كان هیچ زیانێكی به فڕۆكه‌كانیان نه‌گه‌یاندووه. گوتووشیانه، ئه‌و فڕۆكانه له‌سه‌ر ئاسمانی كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن له ده‌ریای سوور ده‌سووڕانه‌وه.
هاوكات به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی گونجاوه و ته‌نیا له‌سه‌ر كات ماوه.