هیوا ئەحمەد: وەک پارتی لە بەرگریکردن لە مافی ڕەوای کورد بەردەوام دەبین

هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی، دەڵێت: هێشتا ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکرێت کە زەوییەکانیان بکێڵن. گوتیشی: وەک پارتی بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە مافی ڕەوای کورد.

شەممە 22ـی شوباتی 2025، هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد بۆ كێڵانی زەوییەکانیان لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان بە کوردستان24ی راگەیاند: هەرچەندە فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بوون بۆ دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس، بەڵام هێشتا ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکرێ زەوییەکانیان بکێڵن.

راشیگەیاند: وەک پارتی بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە مافی رەوای کورد و ئەو پێکهاتانەی دیکە کە زوڵمیان لێ دەکرێت.

دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، سوپای عێراق لە گوندی شەناغە، هەوڵیاندا ڕێگریی لە کێڵانی زەویی جووتیارانی کورد بکەن، جووتیارانیش ڕووبەڕوویان بوونەوە و گوێیان بە هەڕەشەکانی سوپا نەدا و دەستیان بە کێلانی زەوییەکانیان کرد.

سوپای عێراق ئاماژەیان بەوە کرد، بڕیاریان بۆ هاتووە  ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن لەوەی زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام جووتیارانی کوردیش ڕژدبوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت زەوییەکانیان بکێڵن و خاکەکەیان بەجێ نەهێڵن. 

 
Fly Erbil Advertisment