سوپای ئیسرائیل سنووری لوبنان و سووریای بۆمباران کرد

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، چەند خاڵێکیان لەسەر سنووری سووریا و لوبنان بۆمباران کرد کە چەکدارانی حزبوڵلا هەوڵیان داوە لەو خاڵانەوە چەک و کەرەستەی جەنگی بگەیەننە لوبنان.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەش کردووە "هەوڵەکانی حزبوڵلا بۆ دزەپێکردنی چەک بۆ لوبنان پێشێلکاریی ڕوونی لوبنان و ئیسرائیلە بۆ ڕاگرتنی شەڕ، ئەمەش بەلای تەلئەڤیڤەوە قبوڵکراو نییە."

جەختیش لەوە دەکاتەوە، بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی هەوڵەکانی حزبوڵلا، بۆ دزەپێکردنی چەک بۆ لوبنان دەبنەوە.

لای خۆیەوە ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپا ئاماژەی بەوەش کرد "ئەم هەوڵانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای لێکگەیشتنەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و بەیروت دادەنرێت."

گوتەبێژەکە، جەختی لەوە کردەوە، سوپا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ لابردنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل دەکات.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment