کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما لە سفر نزیک دەبێتەوە و ئەگەری بارینی بەفر هەیە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردووتەوە و ڕایگەیاندووە، پلەکانی گەرما تا ئاستی شەختە و بەستن نزم دەبێتەوە.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی شوبات 2025 سارد و نیمچە هەور دەبێت. هەروەها لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و هەندێ ناوچەى جیا جیا، بەفر دەبارێت و لە شەودا دەیبەستێت و دەبێتە شەختە و بەستەڵەک.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاراستەی با بەرەو باکوورى ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی لە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و مەودای دووریش لە چوار کیلۆمەتر کورت دەبێتەوە.
هەروەها سەبارەت بە پێشبینی کەشی سبەینێ دووشەممە 24ـی شوباتی 2025، سارد دەبێت لەگەڵ شەختە و بەستەڵەک لە کاتەکانى بەیانیدا. هاوکات ئاسمانیی ناوچە شاخاوییەکان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر ڕووە و دابەزین دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 3 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 1پلەى سیلیزى
دهۆک : 0 پلەى سیلیزى
کەرکوک :4 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 0 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 5 پلەى سیلیزى