هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی ئەڵمانیا
هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە کاتژمێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025 دەستی پێکردووە و تاوەکوو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەهۆی دوورخستنەوەی وەزیری دارایی لەلایەن ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە لە تشرینی دووەمی 2024، هاوپەیمانیی فەرمانڕەوا لەو وڵاتە هەڵوەشایەوە و بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە درا.