زێلێنسکی بە مەرج واز لە دەسەڵات دەھێنێت

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت: لەپێناو پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا ئامادەم واز لە پۆستەکەم بهێنم و دەست لەکار بکێشمەوە.

یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند: کە دەیەوێت دۆناڵد ترەمپ، تەنیا ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان کێیڤ و مۆسکۆ نەگێڕێت، بەڵکو دەیەوێت هاوبەش و یارمەتیدەری سەرەکی ئۆکرانیا بێت.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوە دا، لەپێناو پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا، ئامادەیە واز لە پۆستەکەی بهێنێت و دەست لەکار بكێشیتەوە.

لەبارەی ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکەن لەگەڵ واشنتن، سەرۆکی ئۆکرانیا، گوتی: ڕێککەوتنەکە پەیوەستە بە گەرەنتی ئەمنیی متمانەپێکراو، بەبێ ئەو گەرەنتی ئەمنییە، کیێڤ بەو ڕێککەوتنە ڕازی نابێت.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و پیتەر برایان وەزیری بەرگریی وڵاتەکە، ئاماژەیان بە هەنگاوەکانی ڕاگەیاندنی پلانی ئاشتی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا.