سبەینێ لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە پشووە

شەقڵاوە
شەقڵاوە

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و لەپێناو پاراستنی تەندروستیی قوتابییان، سبەینێ لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە دەوام نییە و پشووە.

یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، ڕایگەیاند: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و لەپێناو تەندروستیی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بڕیاری دا سبەینێ لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە ببێتە پشوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاکوو ڕۆژی دووشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان بۆ ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوەکانی حکوومەت کراونەتە پشووی فەرمی.

 
 
Fly Erbil Advertisment