بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان: بەنداوەکانی هەرێم توانای گلدانەوەی ئاوێکی زۆریان هەیە

لە هەرێمی کوردستان 43 پۆندی نوێ دروست دەکرێن و بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکات، بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان توانای گلدانەوەی ئاوێکی زۆریان هەیە.
یەکشەممە، 23ـی شوباتی 2025، ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەم شەپۆلە باران بارینە، سوودێکی زۆری بۆ ئاوی ژێر زەوی و بەنداوەکان دەبێت، پێشبینی دەکەین تا مانگی ئایار بەردەوامی هەبێت.
بەڕێوەبەری بەنداوەکان گوتیشی: بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان توانای گلدانەوەی ئاوێکی زۆریان هەیە.
لە هەرێمی کوردستان هەشت پۆندی نوێ لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دروست کراون، 43 پۆندی دیکە لە بواری جێبەجێکردندان.
لەماوەی کابینەی نۆیەم هەشت بەنداو تەواو کران و چەند بەنداوی دیکەش دروست دەکرێن.