سێ ساڵ بەسەر جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا تێدەپەڕێت
لە 24ـی شوباتی 2022 هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستی پێ کرد، بەمەش ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر شەڕەکە تێدەپەڕێت، کە زیاتر لە 45 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژران و زیاتر لە 390 هەزار سەربازی دیکەش تا ئێستا برینداربوون، هاوکات زیاتر 167 هەزار سەربازی ڕووسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە کوژراون و زیاتر لە 198 هەزار سەربازی دیکەش برینداربوونە.
دوای دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا، هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا دەستی پێ کردووە، لەو بارەیەوە ترەمپ و پوتین بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و پوتینیش ئامادەیی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ پێشان داوە.