ڕۆژنامەیەک: حزبوڵڵا لە شەڕی ئیسرائیل‌دا پێنج هەزار چەکداری کوژراوە

دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل كه له 27ـی تشرینی دووه‌می 2024ـدا چووه واری جێبه‌جێكردن، زانیاریی نوێ له باره‌ی زیانه‌كانی حزبوڵڵا ئاشكرا ده‌كرێت.
چه‌ند جارێك سه‌رچاوه سیاسی و مێدیاییه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر زیانه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی له شه‌ڕی دژ به ئیسرائیل كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبه‌كه له هێرشێكی مووشه‌كیدا كوژرا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حزبوڵڵا به ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـیان گوتووه، حزبوڵڵا له شه‌ڕی دژ به ئیسرائیل‌دا پێنج هه‌زار چه‌كداری كوژراوه و هه‌زاری دیكه‌یشی به سه‌ختی بریندار بوون، كه به‌شێكیان ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌سته‌یان له ده‌ست داوه.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك یه‌كه‌ی سه‌ربازیی حزبوڵڵا به ته‌واوه‌تی له‌ناوچوونه و هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و حزبه ناچار بووه چه‌كداره‌كانی له سووریا بگه‌ڕێنێته‌وه و یه‌ك سه‌ربازییه‌كانی ڕێك بخاته‌وه و بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر شه‌ڕێكی دیكه ئاماده‌یان بكاته‌وه.
هەینی، 27ـی ئه‌یلوولی 2024، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەویەکی حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵڵا، بۆمباران کرد.
شەممە، 28ـی ئه‌یلوولی 2024، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی نەسروڵڵا و چەندین فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی هەینیدا، بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند.
هێرتز هالیفی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لەبارەی کوژرانی نەسروڵڵا ڕایگەیاند "پەیامەکەمان ڕوونە، دەگەینە هەموو ئەو کەسانەی هەڕەشە لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەکەن".