ئەمەریکا داوا لە ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات پشتگیریی لە پرۆژە یاسايهکی تایبەت بە ئاشتیی بکەن
ئه‌مه‌ریكا داوا له دوو وڵات ده‌كات كه شه‌ڕ له نێوانیاندایه پشتگیریی پرۆژه یاساكه‌ی بكه‌ن بۆ به‌رقه‌رابوونی ئاشتیی له نێوانیاندا؛ هاوكات نوێنه‌ری یه‌كێك له وڵاته‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ترسی هه‌یه پاساو بۆ شه‌ڕی لایه‌نی به‌رانبه‌ری بهێنرێته‌وه.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، دۆرۆسی شیا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له ڕووسیا و ئۆكرانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد پشتگیریی له پرۆژه یاساكه‌ی بكه‌ن سه‌باره‌ت به ئاشتیی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
هاوكات نوێنه‌ری ئۆكرانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر سه‌ركۆنه‌ی ڕووسیا نه‌كرێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پاسا و بۆ دوژمنكارییه‌كانی بهێنرێته‌وه، هیچ وڵاتێك له ئاساییشدا نابێت.
19ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، حکوومەتی ئۆکرانیا بەهۆکاری لەشکرکێشی سوپای ڕووسیا بۆ وڵاتەکە تۆمەتبار كرد و ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بەرپرسیارە لە جەنگ و هێرشی ڕووسیا.
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ دانوستانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لە ڕیاز سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ و هەنگاونان بەرەو ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا.
لە وەڵامی ڕەخنەکانی ئۆکرانیا، کە بانگهێشتی دانوستانەکانی ڕیاز نەکراوە، ترەمپ ڕایگەیاند، ئۆکرانیا نزیکەی سێ ساڵە لە جەنگێکدایە کە دەکرا، لە بری شەڕ ڕێککەوتن بکات.