ڕۆژنامەیەک: واشنتن ده‌یه‌وێت به‌شداریی زیاتری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی نوێی سووریا ببینێت

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیداره‌ی تره‌مپ خواستی زیاتری له ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا هه‌یه بۆ به‌شداریكردنی پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ خواستیه‌تی حكوومه‌تی دیمه‌شق گشتگیرتر و هه‌مه‌چه‌شنتر بێت له حكوومه‌تی ئێستاكه‌دا، كه تێیدا زیاتر جێی پێكهاته‌كان ببێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا به وریاییه‌وه ده‌یه‌وێت سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا كه‌م بكاته‌وه و مه‌رجی هه‌یه. ده‌شڵێت، مه‌رجه‌كه‌ی بریتییه له به‌شداریپێكردنی ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كان له حكوومه‌تی داهاتوودا.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ڕایگه‌یاند، به وردی چاودێری كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری‌یان كردووه كه ڕۆژانی 24 و 25ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌وڵێك ده‌ربڕیوه كه پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا بخاته سه‌ر پێی خۆی و كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی سووریا بهێنێت و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و لامه‌ركه‌زی بهێنێته ئاراوه، كه هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبیری و ئایینییه‌كان له خۆ بگرێت و له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه مافی هه‌مووان له پێشه‌وه‌ی هه‌موویشیان مافی كورد به گوێره‌ی یاسا و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بپارێزێت.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه به په‌له‌په‌لی و په‌راوێزخستن و فه‌رامۆشكردنی پێكهاته سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ناویشیاندا ئه‌نه‌كه‌سه، پێشێلكردنی ئاشكرای بنه‌ما و مافی هاوبه‌شیی نیشتمانیی گه‌لی كورده له پرۆسه‌ی سیاسیی نوێی سووریادا، كه كار بۆ به‌دیهێنانی ئایینده‌یه‌كی باشتری گه‌لانی سووریا ده‌كات.
ئه‌نه‌كه‌سه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، بانگهێشتكردنی میوانان به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی و سه‌ربه‌خۆ به ده‌ره له پێوه‌ره‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ڕاسته‌قینه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی سووریا به‌تایبه‌تی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كورد، ئه‌مه‌ش پرسیار له‌باره‌ی كرۆك و ئامانجی كۆنگره‌كه دروست ده‌كات.