عێراق هەوڵی دروستکردنی چوارچێوەیەکی ئەمنی لەگەڵ سووریا دەدات

عێراق لە ھەوڵەكانی بەردەوامە بۆ دامەزراندنی چوارچێوەیەكی ئەمنی لەگەڵ حكوومەتی نوێی سووریا. سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق ئەو پەیامەی ئاشکراکرد کە لەمیانی سەردانێكیدا بۆ دیمەشق لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو بە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریای گەیاندووە.
حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق دەڵێت، سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك گرووپی توندڕه‌وه‌وه دروست دەكرێن، په‌یامی ئه‌منی ڕوونیان بە سووریا گەیاند.
دۆخی عێراق و سووریا په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌ی له سووریا ڕووده‌دات ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌یه.
ئەمە گوتەی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بوو کە وەک پەیام لەمیانی سەردانێكیدا بۆ دیمەشق لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، بە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، ئەحمەد شەرعی گەیاندووە.
شەتری دەڵێت، سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك گرووپی توندڕه‌وه‌وه دروست دەكرێن، په‌یامی ئه‌منی ڕوونیان بە سووریا گەیاند، گوتیشی، عێراق گرنگییه‌كی تایبه‌ت به پرسی كەمپەكانی سووریا و چەكدارانی داعش لە زیندانەكانی ئەو وڵاتە دەدات و گوتی: ده‌مانه‌وێت بزانین ئیداره‌ی نوێی سووریا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیە ده‌كات، جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق په‌یامی رێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌لی سووریای بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ناردووه و به‌رده‌وامه له ناردنی په‌یام و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سووریا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی ئه‌رێنی.
رۆژی 26ی كانوونی دووەمی رابردوو، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریای کۆبوونەوە. حکومەتی عێراق یەکێک بوو لە پشتیوانەکانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، چەندین گرووپی چەکداری شیعە بۆ شەڕی گرووپە چەکدارەکان و پاراستنی ڕژێمەکەی ئەسەد لە سووریا بوون، لەگەڵ رووخانی رژێمەكە و گۆڕانكارییەكانی سووریا، ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق بە دیاریکراویش شیعەکان بە نیگەرانی و ئاگاییەوە لەو پێشهاتانەی سووریا دەڕوانن.
عێراق زیاتر لە 600 کلیۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا هەیە و لەگەڵ پێشھاتەكانی ئەو وڵاتە چەندین دۆسییە لەنێوان حكوومەتی راگوزەری سووریا و حكومەتی عێراق بە ھەڵواسراوی ماونەتەوە، لەوانە، بەرژەوەندی هاوبەش، دۆسیە و پرسەکانی پەیوەست بە تیرۆر، دۆسییەی كەسوكاری چەكدارانی داعش لە كەمپەكانی سووریا، ئاوارە و پەنابەرانی سووریا لە عێراق، ئاسایشی سنووری هاوبەش، کردنەوەی دەروازە فەرمییەکان و گەڕانەوەی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.