ڕاپۆرتێک: ڕووسیا بە 83 ساڵی دیكه ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئۆكرانیادا بگرێت
دوو ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكرانیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت؛ هاوكات ئاماره‌كان له‌باره‌ی زیانه گیانی و مرۆییه‌كان ده‌خرێنه ڕوو؛ ئه‌مه‌ریكایش به پشتیوانی یه‌كه‌می ئۆكرانیا داده‌نرێت له شه‌ڕه‌كه و له ئێستاشدا هه‌وڵی ئاشتیی له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات.
په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی جه‌نگیی له واشنتن ڕایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی 20%ـی خاكی ئۆكرانیایان كۆنترۆڵ كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه به هه‌مان ئه‌م ڕیتمه به‌رده‌وام بێت، ڕووسیا له ماوه‌ی 83 ساڵی دیكه ده‌توانێت ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا بخاته ژێر ده‌ستی خۆی.
ڤلۆدۆمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاندووه، تاكوو ئێستا 46 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كوژراون و 390 هه‌زاری دیكه‌یش بریندار بوون. هاوكات به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه زیانه‌كان زیاترن به شێوه‌یه‌ك كوژراوانی سوپای ئۆكرانیا له نێوان 60 بۆ 70 هه‌زار ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زیاتر له 40 هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی ئۆكرانی كوژراون. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، 10 ملیۆن و 600 هه‌زار ئۆكرانی كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 25%ـی دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره بوونه، به شێوه‌یه‌ك سێ ملیۆن و 700 هه‌زار له ناوخۆی ئۆكرانیا ئاواره بوونه و شه‌ش ملیۆن و 900 هه‌زاریش په‌نایان بۆ ده‌ره‌وه بردووه، كه شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار چوونه‌ته ئه‌ورووپا و 560 هه‌زاری دیكه‌ش په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتانی دیكه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه كردووه، واشنتن له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه تاوه‌كوو مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵ، بڕی 65.9 ملیار دۆلار هاوكاریی سه‌ربازیی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كردووه.