ناتانیاهۆ پشتگیریی لە درووزەکان دەکات و ئەحمەد شەرعیش لەگەڵیان کۆدەبێتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ناڕاسته‌وخۆ پشتگیریی له درووزه‌كانی سووریا ده‌كات و سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریاش له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه كۆ ده‌بێته‌وه.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ڕێگری له بڵاوه‌پێكردنی سه‌ربازیی سووریا له پارێزگاكانی باشووری دیمه‌شق ده‌گرن.
بنیامین ناتانیاهۆ هاوكات پابه‌ندبوونی ئیسرائیلی به پاراستنی درووزه‌كانی سووریا له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕێگرییان لێ ناكات له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كار بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی دروزووكان كۆ بووه‌وه.
درووزه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و ئیتنین. زۆربه‌یان له پارێزگای سوه‌یدا له سووریا ده‌ژین و له شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته له دوای ساڵی 2011ـدا دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بوون. به‌شێكیشیان له به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا ده‌ژین.