پوتین: ترەمپ عاقڵانە مامەڵە لەگەڵ ڕووسیا دەکات

سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆكرانیایه؛ ده‌شڵێت، پشتگیریی له وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا له خاكی ئۆكرانیادا ده‌كات.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، پشتگیریی له وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكی له كانزا به‌نرخه‌كانی خاكی "ئۆكرانیای داگیركراو" ده‌كات.
سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڤلۆدۆمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بووه‌ته كه‌سایه‌تی ژه‌هراوی له ئۆكرانیادا.
ڤلادیمێر پوتین باسی له‌وه‌ش كرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بارودۆخی سیاسیی ئۆكرانیا باشتر بكات و زه‌مینه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه بڕه‌خسێنێت.
سه‌رۆكی ڕووسیا گوتشی، هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕووسیادا نین، به‌ڵكوو له به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆكرانیادان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ده‌كات.
هاوكات گوتی، به هه‌ڵه‌ی نازانێت ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپاییه‌كان به‌شداریی له دانوستانه‌كانی ئاشتیی له نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیادا بكه‌ن.
19ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، حکوومەتی ئۆکرانیا بەهۆکاری لەشکرکێشی سوپای ڕووسیا بۆ وڵاتەکە تۆمەتبار كرد و ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بەرپرسیارە لە جەنگ و هێرشی ڕووسیا.
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ دانوستانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لە ڕیاز سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ و هەنگاونان بەرەو ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا.
لە وەڵامی ڕەخنەکانی ئۆکرانیا، کە بانگهێشتی دانوستانەکانی ڕیاز نەکراوە، ترەمپ ڕایگەیاند، ئۆکرانیا نزیکەی سێ ساڵە لە جەنگێکدایە کە دەکرا، لە بری شەڕ ڕێککەوتن بکات.