ڤلادیمێر پوتین لە کۆشکی کرێملن لەگەڵ سەرمایەدارێکی کورد کۆ بووەوە

سێشەممە، 25-02-2025، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن)، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، پێشوازیی لە سەرمایەداری کورد، ئەمیران موتسۆیێڤ، دامەزرێنەری گرووپی کۆمپانیاکانی هەرێمەکان، کرد.
دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) بە ئاژانسی تاسی ڕاگەیاند "گرووپی کۆمپانیاکانی هەرێمەکان یەکێکن لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری بیناسازی و زۆر بە رژدی وەبەرهێنان لە دروستکردنی خانووبەرە، شوێنەکانی خۆشگوزەرانی، حەوانەوە و کات بەسەربردن لە مۆسکۆ و گشت ناوچەکانی دیکەی ڕووسیادا دەکات."
ئەمیران، کوڕی زەلیمخان موتسۆیێڤ، پەرلەمانتاری کوردە لە ئەنجوومەنی دوومای ڕووسیای فێدراڵ. خانەوادەکەیان دەیان پرۆژەی بیناسازی و دوورگەی خەونەکان و مەلەوانگە و چەرخ و فەلەکی لە پارکی ڤدنخا کە سێ گەورەترین پرۆژەی خۆشگوزەرانی و کات بەسەربردن لەسەر ئاستی ڕووسیا و ئەورووپایە، بە ئامادەبوونی ڤڵادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە شاری مۆسکۆ، کردووەتەوە.