کۆنگۆ .. 52 کەس بە نەخۆشیەکیی نەناسراو مردن

سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، بەرپرسانی تەندروستی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی ڕایانگەیاند، نەخۆشییەکی نەناسراو لە شاری باسانکوسۆ سەری هەڵداوە، کە زیاتر لە 943 حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشیانەیان تۆمار کردووە و 52 کەسیش مردوون.

سەرچاوە فەرمییەکانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات دەڵێن: "لە سەرەتای مانگی شوباتەوە زیاتر لە 943 تووشی ئەو نەخۆشییە نەناسراوە بوون، هەروەها 52 کەسی تووشبووی ئەو نەخۆشییە، لە شاری باسانکوسۆ مردوون."

ئاماژەی بەوەش کردووە "حاڵەتەکان لە پێنج گوند (ئیکۆتۆ، لیلانجی، لێساڤا، باسینگیلا و باڤومبا) تۆمار کراون، جەختیان کردەوە، تاوەکوو ئێستا زۆرترین توشبوو لە ناوچەی ئیکۆتۆیە."

بەرپرسان دەشڵێن: نەخۆشییەکە تووشی هەموو تەمەنێک دەبێت، بەڵام زۆربەی حاڵەتەکان لە تەمەنی 5 ساڵی تا 45 ساڵی دەگرێتەوە، هەروەها نیشانەکانی نەخۆشیەکە بریتین لە "تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکان، ئازاری جومگەکان."

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment