درووزەکان دژی لێدوانێکی ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد
به‌شێك له درووزه‌كانی سووریا له دژی لێدوانێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆییان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سێشه‌ممه، 25ـی شوباتی 2025، سه‌دان درووزی له شاری سوه‌یدا له دژی لێدوانێكی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه پشتیوانی خۆی بۆ درووزه‌كان ده‌ربڕی بوو، خۆپیشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر ده‌ربڕی.
درووزه‌كان له دروشمه‌كانیاندا كه له خۆپیشانده‌كه‌یاندا به‌رزیان كرده‌وه، ڕه‌تی هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكیان له كاروباریی ناوخۆییان كرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه، دژی هه‌ر جۆره پرۆژه‌یه‌كن كه سووریا دابه‌ش بكات و لێدوانه‌كانی ناتانیاهۆیان له‌م باره‌وه به پرۆژه و پلانی دابه‌شكاریی ناوبرد.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ڕێگری له بڵاوه‌پێكردنی سه‌ربازانی سووریا له پارێزگاكانی باشووری دیمه‌شق ده‌كه‌ن.
بنیامین ناتانیاهۆ هاوكات پابه‌ندبوونی ئیسرائیلی به پاراستنی درووزه‌كانی سووریا له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕێگرییان لێ ناكات له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كار بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی دروزووكان كۆ بووه‌وه.
درووزه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و ئیتنین. زۆربه‌یان له پارێزگای سوه‌یدا له سووریا ده‌ژین و له شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته له دوای ساڵی 2011ـدا دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بوون. به‌شێكیشیان له به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا ده‌ژین.