بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: کۆنگرەی دیالۆگی سووری نوێنەرایەتیی گەلی وڵاتەکە ناکات

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ڕایگەیاند: رەخنەمان لەبارەی کۆنفرانسی دیالۆگی سووری هەیە و نابینە بەشێک لە جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی.
سێسەممە 25ـی شوباتی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، کۆنگرەی دیالۆگی سووری نوێنەرایتیی گەلی سووریا ناکات، ئێمەش وەک بەشێک لە وڵاتەکە نوێنەرمان لە کۆنگرەکەدا نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، ڕەخنەیان هەیە سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم کۆنفرانسە و دەرئەنجامەکانی جێبەجێ ناکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، داوا لە گەلی سووریا دەکات، بەردەوام بن لە کارەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕشەکەیان، لەپێناو بەدیهاتنی خواستی گەل.
هەر ئەمڕۆ كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هه‌ر جۆره دابه‌شكاری و جیابوونه‌وه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری هاوكات داوای خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێی سووریای كردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت خاك و گه‌لی سووریا به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه.
كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری ڕاشیگه‌یاندووه، هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كانی سووریا به له یاساده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
كۆنگره‌كه به پێویستیشی زانیوه له‌پێناو بووژانه‌وه‌ی سووریا و په‌ره‌پێدانی كه‌رته جیاجیاكان، سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگیرێن.
هاوكات داوای كردووه په‌له له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بكرێت بۆ زێدی خۆیان. هاوكات ڕه‌تی هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌ناویشیاندا ده‌ستوه‌ردانی ئیسرالئیلی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.