کەناڵێکی ئیسرائیلی وردەکاریی هێرشەکەی حەماس لە 7ـی ئۆكتۆبه‌ر دەخاتەڕوو
كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حه‌ماس ئاگاداری چه‌ندین ورده‌كاریی بوو سه‌باره‌ت به‌و بنكه سه‌ربازییه ئیسرائیلییه‌ی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 هێرشی كرده سه‌ر.
سێشه‌ممه، 25ـی شوباتی 2025، كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی پێشوه‌خته ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی ناو بنكه‌ی سه‌ربازیی ناحل عۆز بوو، بۆیه له‌وێوه هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـی ده‌ست پێ كرد.
كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕوونیشی كرده‌وه، سوپای ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌كه ته‌واو كرد و ده‌ركه‌وتووه، 53 سه‌ربازی ئیسرائیلی تێیدا كوژراون و 10ـی دیكه‌یش ڕفێنراون.
ئه‌و كه‌ناڵه ده‌شڵێت، بنكه‌كه خاڵی هه‌ره لاوازی سوپای ئیسرائیل بوو، بۆیه حه‌ماس به‌وه‌ی ده‌زانی و هێرشی كرده سه‌ر. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی له بنكه‌كه زۆر كه‌م بوو.
كه‌ناڵه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، حه‌ماس چه‌كداره‌كانی ئاگادار كردبووه‌وه، كاتژمێر 6ـی ئێواره‌ی ڕۆژی پێشتر هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌كه. ته‌نانه‌ت چه‌كدارێكی حه‌ماس به سه‌ربازێكی ڕفێنراوی ئیسرائیلی گوتبوو، چۆن تێبینی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان؟
كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی گوتووشیه‌تی، سه‌ربازانی ئیسرائیل له بنهكهدا له شوێنی به‌رگریدا نه‌بوون، ئه‌گه‌ر له شوێنی خۆیاندا جێگیربوونایه، هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس به‌م شێوه‌یه كاریگه‌ر نه‌ده‌بوو، چونكه كه هێرشه‌كه ڕووی دا، تاكه سه‌ربازێك له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه‌دا بووه.
ئه‌و كه‌ناڵه ئیسرائیلییه زیاتر گوتوویه‌تی، هه‌ر چه‌نده ژماره‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی له بنكه‌كه‌دا له هێرشبه‌رانی حه‌ماس زیاتر بوو، به‌ڵام چه‌كی پێشكه‌وتووی حه‌ماس و خۆچهكداركردنیان زاڵ بوو به‌سه‌ر توانای سه‌ربازیی ئیسرائیل له بنكه‌كه‌دا. ته‌نانه‌ت كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی بۆ ناو په‌ناگه و شوێنی خۆحه‌شاردانیان، وایكرد چه‌كدارانی حه‌ماس زۆریان بكوژن و به دیلیان بگرن.