کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ (1 بۆ 2) پلە بەرز دەبنەوە، ئاسامانیش بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەینێ لەکاتی بەیانی زوودا شەختە دروست دەبێت، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 8

سلێمانی: 4

دهۆک: 8 

کەرکووک: 10

زاخۆ: 8

هەڵەبجە: 5

حاجی ئۆمەران: -5 

سۆران: 5 

گەرمیان: 11

 
Fly Erbil Advertisment