ڤاتیکان: هێشتا دۆخی تەندروستیی پاپا فرانسیس ناجێگیرە

زیاتر لە 10 ڕۆژە پاپای ڤاتیکان لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، ڤاتیکانیش ئاشکرایکردووە، هێشتا تەندروستی ناجێگیرە.
میدیای فەرمی ڤاتیکان لەبارەی دۆخی تەندروستیی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بڵاوی کردەوە و تێیدا هاتووە، سەرەڕای چارەسەری بەردەوام، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لە دۆخی تەندروستیی پاپا نییە، وەک پێشتر تەندروستیی ناجێگیرە و پێویستی بە چارەسەری زیاترە.
ئاماژەی بەوەش داوە، پاپا فرانسیس هەردوو سییەکانی توشی هەوکردن بوون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری زیاتر، لە نەخۆشخانەی گێمێلی رۆما دەمێنێتەوە.
پاپای ڤاتیکان تەمەنی 88 ساڵە، لە 14ـی شوباتەوە بەهۆی هەوکردنێکی توند لە هەردوو سییەکانی، لە نەخۆشخانەی گێمێلی خەوێنراوە، بەشێک لە میدیاکانی ڤاتیکانیش باس لەوە دەکەن، ئەگەر هەیە پاپا دەست لەکار بکێشێتەوە.