ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع سەردانی ئوردن دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، ئەحمەد شەڕع سەرۆکی سووریا سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات، دیارترین پرسەکانیش "سنوورەکان، ئاسایش، ئابووری، ئاو، و پەنابەران" دەبن.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ئوردن "سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ عەممان سێیەم گەشتی دەرەوەی ئەو سەرکردەی سووریایە، پێشتر سەردانی هەریەک لە سعوودیە و تورکیا کردبوو.
سەردانەکەی شەرع هەفتەیەک پێش لوتکەی بەپەلەی عەرەبی دێت لە قاهیرە، کە ئەو سەرۆکەی سووریا بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسرەوە پێگەیشتووە.
چاودێران پێیان وایە "سەردانی شەرع بۆ عەممان و دیداری لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەتی لەو کاتەدا کە بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە، دیارترینیان شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە وهێرشەکانی بۆ سەر هەندێک ناوچەی سووریا".
چاودێران دەشڵێن "سەردانەکە بۆ پاڵپشتی وەرگرتنی ئوردنە بۆ ئیدارەی نوێ سووریا، کە پێویستی بە پاڵپشتی وڵاتانی عەرەبی هەیە بۆ دامەزراندنی بناغەکانی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا.
ئوردن و سووریا سنوورێکی وشکانییان هەیە کە 375 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە، ئوردنیش لە ساڵانی ڕابردوودا تووشی دزەکردنی بەردەوام و ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی چەک و ماددە هۆشبەرەکان بووەتەوە، کە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە دەکرا.