بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، کازمی فەرماندەیەکی پۆلیسی دوورخستەوە

وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکدەهێنێت

K24 - هەولێر

بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، لێکۆڵەری بەنێوبانگی سیاسی لە بەغدا، مستەفا کازمی فەرماندەیەکی پۆلیس دووردەخاتەوە و وەزارەتی ناوخۆش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکدەهێنێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی رابردوو لەدوای تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، فەرماندەی فیرقەی یەکی پۆلیسی فیدراڵ و بەرپرسی بەشی رەسافەی دوورخستەوە، کە تیرۆرکردنەکەی تێدا ئەنجامدرا.

هه‌روه‌ها عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دا، بە سەرۆکایەتیی بریکاری وەزارەتەکەی، ده‌رباره‌ی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، کە ئێوارەی دوێنێ لە بەغدا تیرۆرکرا.

هەر لە کاردانەوەی رووداوی تیرۆرکردنەکەدا، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرکۆنەی تیرۆرکردنی هاشمییان کرد.

Fly Erbil Advertisment