کەش و هەوای 48کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەروارد بە تۆمارەکانی دوێنی (1 بۆ 2) پلە بەرز دەبنەوە، ئاسامانیش بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک :11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 8 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 3- پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 13پلەى سیلیزى