سەربازێکی پێشووی ئەمەریکا لە عێراق بووە فەرماندەی سوپای ئەمەریکا

دان دریسکۆڵ، کە پێشتر سەربازێکی سوپای ئەمەریکا بووە لە عێراق و تەمەنی 38 ساڵە، بۆ پۆستی فەرماندەی سوپای ئەمەریکا هەڵبژێردرا.

ڕۆژی سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، لە پڕۆسەیەکی دەنگدان لە ناو ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، دریسکۆڵ 66 دەنگی بەدەست هێناوە و وەک فەرماندەی سوپای ئەمەریکا هەڵبژێردرا.

دریسکۆڵ، لە ئۆکتۆبەری 2009 تا تەمموزی 2010 وەک ئەفسەری زرێپۆش لە عێراق کاری کردووە، هەروەها بەڵێنی دا سوپایەک دروست بکات، کە کچەکەی و هەموو سەربازەکانی دیکە بتوانن بەبێ ترس لە دەستدرێژیی سێکسی خزمەت بکەن.

دریسکۆڵ، ئێستا تەمەنی 38 ساڵە، پابەندبوونی خۆی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی سەرباز و مۆدێرنکردنی هێزەکە دەربڕی.