ڕۆژنامەیەک: حەماس خۆی بۆ شەڕ ئامادە کردووەتەوە
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حه‌ماس خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئامادە دەکات؛ ده‌شڵێت، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی داناوه.
چوارشه‌ممه، 26ـی شوباتی 2025، ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی خۆی بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئامادە کردووە.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باسی له‌وه كرد، حه‌ماس چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی داناوه، هاوكات پلانێكی نوێیشی بۆ بڵاوکردنەوەی هێزه‌كانی له غه‌ززه داڕشتووه.
ڕۆژنامه‌كه گوتووشیه‌تی، حه‌ماس ده‌ستی به چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كان كردووه و له ڕێگه‌ی پێدانی نامیلكه و بڵاو كراوه‌وه، چه‌كداره نوێیه‌كانی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی شه‌ڕی پارتیزانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ده‌شڵێت، حه‌ماس پشكنینی له ناوچه‌كانی غه‌ززه ده‌ست پێ كردووه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئامێری ده‌نگ تۆماركردن كه سوپای ئیسرائیل بۆ چاودێریكردنیان له دوای خۆی به‌جێی هێشتووه.