دامەزراوەیەک: ئازادیی لەسەر ئاستی جیهان لە پاشەکشێدایە

دامه‌زراوه‌یه‌ك ئاماژه به پاشه‌كشێی ئازادییه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا؛ ده‌شڵێت، ده‌سه‌ڵات و ڕژێمه تۆتالیتاره‌كان ئازادییه‌كانیان له هاووڵاتییانیان زه‌وت كردووه.
چوارشه‌ممه، 26ـی شوباتی 2025، دامه‌زراوه‌ی "فریدۆم هاوس" ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئازادییه‌كان له ساڵی 2024ـدا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له پاشه‌كشێدا بوون؛ هاوكات ده‌سه‌ڵات و ڕژێمه تۆتالیتاره‌كان ئازادییان له هاووڵاتییان زه‌وت كردووە.
یانا گۆرۆخۆڤسكایا، كه به‌شداریی له نووسینی ڕاپۆرته‌كه‌دا كردووه، گوتوویه‌تی: ساڵی ده‌یه‌مه له‌سه‌ر یه‌ك ئازادیی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پاشه‌كشێدایه.
ڕاپۆرته‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "كه‌وتنی ڕژێمه‌كان له سووریا و به‌نگلادیش، ئاستی ئازادییه‌كانی له‌و دوو وڵاته به‌رز كرده‌وه." ده‌شڵێت: ئوردن كه له پۆلینی وڵاتانی "زه‌وتكردنی ئازادی"ـدا بوو، له ساڵی 2024 چووه‌ته ناو پۆلینی "ئازادیی به‌شه‌كی"، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له كوه‌یت، نه‌یجیر، ته‌نزانیا و تایله‌ند له وڵاتانی "ئازادیی به‌شه‌كی"، چوونه‌ته ناو پۆلینی "زه‌وتكردنی ئازادی".
دامه‌زراوه‌ی "فریدۆم هاوس" ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، فنله‌ندا تاكه وڵاتی جیهانه نمره‌ی 100% له ئازادیی به ده‌ست هێناوه، هه‌ر یه‌ك له نیوزله‌ندا، نه‌رویج و سویدیش، به ڕێژه‌ی 99% ئازادییان تێیدا به‌رقه‌راره.