ترەمپ: ئۆکرانیا دەبێت بوونی بە ئەندامی ناتۆ لە بیر بکات

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئایینده و چاره‌نووسی ئۆكرانیا له هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك ڕاشكاوانه‌تر قسه ده‌كات؛ ده‌شڵێت، پرسی به ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له هاوپه‌یمانییه‌كه، ئاسته‌نگی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتیی له نێوان ئه‌و وڵاته و ڕووسیا دروست كردووه.
چوارشه‌ممه، 26ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئۆكرانیا به ئه‌ندامبوونی له هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) له بیر خۆی بباته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، پرسی بوونە ئەندامی ناتۆ، ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی ئاشتییه له نێوان ڕووسیا و ئه‌و وڵاته و وای كردووه ڕووسیا له شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌یدا به ڕاشكاوی گوتوویه‌تی، ده‌كرێت ناتۆ پرسی ئەندامییەتیی ئۆكرانیا، له بیر خۆی بباته‌وه.
19ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، حکوومەتی ئۆکرانیا بەهۆی لەشکرکێشی سوپای ڕووسیا بۆ وڵاتەکە تۆمەتبار كرد و ڕایگەیاند "ئۆکرانیا بەرپرسیارە لە جەنگ و هێرشی ڕووسیا."
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ دانوستانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لە ڕیاز، سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ و هەنگاونان بەرەو ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا.
لە وەڵامی ڕەخنەکانی ئۆکرانیا، کە بانگهێشتی دانوستانەکانی ڕیاز نەکراوە، ترەمپ ڕایگەیاند "ئۆکرانیا نزیکەی سێ ساڵە لە جەنگێکدایە کە دەکرا، لە بری شەڕ ڕێککەوتن بکاتەوە."