سەرۆك بارزانی هاوخهمیی خۆی بۆ كۆچی دوایی 'دایكا جوان' دهردهبڕێت

سهرۆك بارزانی پهیامێكی هاوخهمی بۆ كۆچی دوایی خاتوو سەباح محەممەد عەلی ناسراو بە (دایكا جوان) ئاراستهی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی و هەموو ئازادیخواز و تێكۆشەرانی كوردستانی سووریا کرد.
دهقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی كوردپەروەر و خەباتگێڕی كوردستانی سووریا و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان _ سووریا خاتوو (سەباح محەممەد عەلی) ناسراو بە (دایكا جوان)ـم پێ گەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو (دایكا جوان) و هەموو ئازادیخواز و تێكۆشەرانی كوردستانی سووریا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارمی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
26ـی شوباتی 2025