کاتی دەوامی دادگاکان کەم دەکرێتەوە

باڵەخانەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان
باڵەخانەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان

ئەنجومەنی دادوەریی دەوامی فەرمیی بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیار کرد کە لە کاتژمێر 8:30بەیانی تاوەکو 1:00پاش نیوەڕۆ دەبێت.

پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025، شەهرام میرحاج، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دادوەری، دەوامی فەرمیی ئەنجومەنی دادوەریی و گشت دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی دەست پێ دەکات تاکوو کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ. 

شەهرام میرحاج، گوتیشی: دادوەرە ئیشکگرەکان بەگوێرەی ئەو خشتەی بۆیان دادەندرێت دەوام دەکەن.

لە هەرێمی کوردستان 269 دادوەر هەن، 69یان ئافرەتن و 200یان پیاون. 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment