کۆبوونەوەی شاندی ڕووسیا و ئەمەریکا بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە ئیستانبوڵ كۆتاییهات

كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له توركیا كۆتاییپێهات؛ هاوكات سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، مۆسكۆ و واشنتن ئاماده‌ن هاریكاریی یه‌كدی بكه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له ئیستانبوڵ كۆبوونه‌وه و كه‌مێك به‌ر له ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كۆتاییپێهات، به‌ڵام هێشتا ورده‌كارییه‌كانی دیار نییه.
هاوكات ئه‌مڕۆ، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن ئومێدبه‌خشن. نهیشیاردهوه، هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌وڵی تێكدانی گفتوگۆكانی نێوانیان ده‌ده‌ن.
پوتین جه‌ختیشی كرده‌وه، مۆسكۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕه‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵكوو بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه هاوكار ده‌بێت و هاوكات به توندیش ڕووبه‌ڕووی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه.
چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، سێرگی لاڤرۆڤ لەمیانەی سەردانەکەی بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا ڕایگەیاند "سبەی پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئەمەریکا و ڕووسیا بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان سەبارەت بە کاری باڵیۆزخانەکانیان کۆ دەبنەوە."
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد "دیپلۆماتکاران و شارەزایانی ئاستی باڵای نێوان هەردوولا کۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە دەکەن کە پەیوەندییان بەکردنەوەی باڵیۆزخانەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا هەیە."
لە ساڵی 2017 واشنتۆن فەرمانی داخستنی کونسوڵخانەی ڕووسیای لە سانفرانسیسکۆ و کەمکردنەوەی ستافی دیپلۆماسی ڕووسیا لە ئەمەریکا دەرکرد ، لە وەڵامی دەستوەردانی گوماناوی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2016. دواتر، مۆسکۆ تۆڵەی لێ کردەوە و سەدان دیپلۆماتکاری ئەمەریکی دەرکرد و فەرمانی داخستنی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە سانت پترسبۆرگ لە ساڵی 2018دا دەرکرد.
لە ساڵی 2021 لە سەردەمی ئیدارەی بایدن سنووردارکردنی زیاتر سەپێندرا، کاتێک ئەمەریکا دیپلۆماتکارانی ڕووسیای دەرکرد و ڕێگریی لە مۆسکۆ کرد لە دامەزراندنی ستافی ناوخۆیی لە نوێنەرایەتییەکانیدا. ڕووسیا وەڵامی دایەوە و ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ سنووردار کرد، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پێدانی ڤیزا و خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکانی دیکە هەبوو.