زه‌كه‌ریا یاپچیئۆغڵوو: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌كه‌كه خێری بۆ ته‌واوی كورد هه‌یه
سه‌رۆكی گشتیی هوداپار ئاماژه به سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستن و به ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا؛ پێیشی وایه به‌شێك له به‌رپرسانی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ دانانی چه‌ك نه‌بن.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، زه‌كه‌ریا یاپچیئۆغڵوو، سه‌رۆكی گشتیی هوداپار تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌دا، شه‌ڕی نێوان كورد و تورك ڕووی نه‌دا.
زه‌كه‌ریا یاپچیئۆغڵوو هاوكات ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رخستن و به ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا به گرنگ و ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكی گشتیی هوداپار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆ بووەتەوە و بۆچوونی هه‌مووانی بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه كه جه‌ختیان له پرۆسه‌ی ئاشتیی له توركیا كردووه‌ته‌وه پێیان وایه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددایه و هیواخواز بوون پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت.
زه‌كه‌ریا یاپچیئۆغڵوو پێیشی وابوو، به‌شێك له به‌رپرسانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی ئۆجه‌لان نه‌بن بۆ دانانی چه‌ك و ئه‌م پرسه به نه‌رێنی ببینن.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتووە، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.