سەڵاحەددین بەهائەددین: پەیامەکەی ئۆجەلان گوزارشت لە به‌رپرسیاریه‌تی و واقیعیبوون دەکات

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیی له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه ده‌كات و به هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ چاره‌كردنی كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ناوی ده‌بات.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، په‌یامه‌كه پڕیه‌تی له به‌رپرسیاره‌تی و بایه‌خ و واقیعیه‌ت.
سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م په‌یامه ببێته پەیامی ئاشتی و هەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەری کێشەیەکی زیاتر لە چل ساڵ لە جەنگ و خوێن.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داواکارم لە خوای دلۆڤان لەم وەرزی هاتنی ڕەمەزانەدا کۆتایی بە جەنگ و ئاوارەیی و نەفەسی شۆڤێنی لەسەر گەلەکەمان بێت، سەرەتای گەڕانەوەی برایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و ماف و داد و سەقامگیریی بێت." گوتووشیه‌تی: "قۆناغی نوێ پیرۆزبێت لە هەموو لایەک."
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتووە، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.