نهێنی نوێ له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر بڵاوده‌كرێته‌وه و سوپاسالاری ئیسرائیلیش دان به شكستدا ده‌نێت
په‌یامنێرێكی سه‌ربازیی له ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كات هه‌واڵگریی ئیسرائیل له 7ـی ئۆكتۆبه‌ردا ڕووبه‌ڕووی شكستێكی كاره‌ساتبار بووه‌وه؛ هاوكات سوپاسالاری ئیسرائیل دان به‌وه‌دا ده‌نێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و شكسته له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، دۆرۆن كادۆش، په‌یامنێری سه‌ربازی له ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل گوتی، چه‌ندین ورده‌كاریی سه‌باره‌ت به هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـدا له به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام به‌هۆی كۆتوبه‌نده‌وه له ڕۆژانی داهاتوو و له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه بڵاویان ده‌كاته‌وه.
دۆرۆن كادۆش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سوپای ئیسرائیل هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی سیناریۆیه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی له حه‌ماس نه‌ده‌كرد، بۆیه له ئه‌نجامی ئه‌م لێكدانه‌وه ناواقیعییه‌ی، ڕووبه‌ڕووی شكست بووه‌وه.
كادۆش ده‌ڵێت، سوپای ئیسرائیل شۆك بووه له جووڵه و پلانه تۆكمه‌كانی حه‌ماس له ساته‌وه‌ختی هێرشه‌كه‌یاندا، كه ته‌نانه‌ت سه‌ری له به‌رپرسان شێواند و پلانه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای به لاڕدا بردن.
په‌یامنێری سه‌ربازی له ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل گوتوویه‌تی، سوپای ئیسرائیل پێش هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له خه‌یاڵی هه‌واڵگریدا بوو، له كاتێكدا پێی وابوو و متمانه‌ی به خۆی هه‌بوو به‌ر له هه‌ر هێرشێك زانیاریی وردی هه‌بێت.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، هێرزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل ڕۆژی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵه‌ی كرد. گوتیشی، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هه‌ڵه‌یه هه‌ڵده‌گرێت.
هالیڤی هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌موو ڕۆژێك چه‌ند جار ئه‌وه‌ی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه شكستیان هێناوه و پێویست ده‌كات چاو به‌و شكسته‌دا بخشێننه‌وه، كه ئه‌و به‌شێكی به‌ر ده‌كه‌وێت.