ترەمپ: ئۆکرانیا نابێتە ئەندامی ناتۆ

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: هەر ڕێککەوتنێک لەسەر ئۆکرانیا بکرێت پوتین بەڵێنی خۆی دەباتەسەر، هەروەها ئۆکرانیا نابێتە ئەندامی ناتۆ.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی، پێشوازیی لە کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرد.
سەرۆکی ئەمەریکا، گوتی: متمانەم بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا هەیە کە ڕێز لە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا دەگرێت و بەڵینی خۆی دەباتەسەر.
هاوکات دەڵێت: ئەگەر ڕێککەوتنی ئاشتی بکرێت، ئەوا بڕوا ناکەم جارێکی دیکە پوتین ئۆکرانیا داگیر بکاتەوە. جەختی لەوەش کردەوە، ئۆکرانیا نابێتە ئەندامی ناتۆ.
ترەمپ، گوتی: هەوڵدەدەین زۆرترین خاک بۆ ئۆکرانیا بگەڕێنینەوە و، سەرۆکی وڵاتەکەش سبەینێ سەردانی کۆشکی سپی دەکات و ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکان واژۆ دەکەین.
لای خۆیەوە کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بانگهێشتنامەی شا چارڵزی پێشکەشی ترەمپ کرد، بۆ ئەوەی سەردانی بەریتانیا بکات.ترەمپیش ئەو بانگهێشتنامەیەی قبووڵ کرد.