عەبدولئەمیر شەمەری: له مانگی ڕه‌مه‌زاندا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به ئاشكرا قه‌ده‌غه‌یه

وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خواردن و خواردنه‌وه‌ی به ئاشكرا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه؛ داواش ده‌كات هاووڵاتییان ڕێز له‌و مانگه پیرۆزه بگرن.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی پێداچوونه‌وه‌یه و ده‌رفه‌تێكه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خێزانی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییان و به‌خشین و به‌هێزكردنی بیروباوه‌ڕ.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری داواشی كرد هاووڵاتییان ڕێزی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مانگه بگرن و له هه‌ر كار و ڕه‌فتارێك دوور بكه‌نه‌وه كه هه‌ستی باوه‌ڕداران و ڕۆژووه‌وانان بریندار ده‌كات.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كی به ئاشكرا له‌و مانگه‌دا قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌موو دوكان و فرۆشگه‌یه‌كی مادده كحوولییه‌كان له‌م مانگه‌دا داده‌خرێن.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌و چێشتخانانه به ڕۆژ ده‌كرێنه‌وه كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.