چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ تاوتوێكردنی په‌یامه‌كانی ئه‌مەریكا كۆده‌بێته‌وه
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات.
عوده‌ی خه‌دران، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، لــە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "له دوو ڕۆژی داهاتوودا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له لەبارەی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی مارکۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات."
بە گوتەی ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئامانج لە کۆبوونەوەکە "دوورخستنەوە عێراقە له سزا و بڕیاره‌كانی ئه‌مەریكا كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی وڵاته‌وه ده‌بێت."
خه‌دران جەختیشی لەوە کردەوە "حكوومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه خۆی له كێشه و ململانێكان به‌دوور گرتووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش تایبه‌ت جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی عێراق نه‌چێته ناو هیچ ململانێیه‌كی نوێوه."
ڕۆژی سێشەممە، 25-02-2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دۆخی سووریا و ناوچەکە، گرووپە چەکدارەکان، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ژمارەیەک پرسی دیکەیان، تاوتوێ کرد.