ئیمارات درۆن و زیرەکی دەستکرد بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بەکاردێنێت

ئەنجوومەنی ئیمارات بۆ یەکەمجار، ئەمساڵ بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، درۆنی پێشکەوتوو بە زیرەکی دەستکرد بەکاردێنێت.
ئەنجوومەنەکە ئاشکرای دەکات، بۆ یەکەمجارە لە جیهان لەڕێگەی درۆن و زیرەکی دەستکردەوە لە دەرکەوتنی مانگی ڕەمەزان دەگەڕێن.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم دەستپێشخەرییە زانستییە، ڕەنگدانەوەی پێشەنگیی ئیماراتە لە پشتیوانیکردنی ڕێگەچارەی تەکنەلۆژیی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، چاودێریکردنی مانگ پەیوەستە بە بینی مانگ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، ئەوە بینینی مانگ پشتڕاست دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم لێکۆڵینەوەیە جگە لە بینین کە بە چاو ئەنجام دەدرێت، هاوکات ڕوانگە فەلەکییەکان کە لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە، باشترین ئامێری پێشکەوتوو بەکاردەهێنن، هەر کاتێک دڵنیابوون لە بینینی مانگ، ئەنجامە زانستییەکان دەدەن بەدەستەوە، کارەکەش بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە نیشتمانییەکان و ناوەندە تایبەتمەندەکان و فەلەکناسی ئەنجام دەدەن.