به‌غدا.. خاوه‌ن خانووه زێده‌ڕۆكان گردبوونه‌وه

خاوه‌ن خانووه زێده‌ڕۆكانی ناوچه‌ی تالین له به‌غدا خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی زه‌ویی ناوچه‌كه‌ی فرۆشتووه.
هه‌ینی، 28ـی شوباتی 2025، ده‌یان هاووڵاتیی ناوچه‌ی تالین له به‌غدا دژی گرێبه‌ستێكی وه‌زاره‌تی داریی بۆ فرۆشتنی زه‌ویی ناوچه‌كه‌یان گرێبه‌ستێكی واژۆ كردووه.
هاووڵاتییانی خۆپیشانده‌ر تایبه‌ت به كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ده‌یان خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ناوچه‌كه كردووه و تێیدا ده‌ژین.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كرد، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته ئاگاداریان بكاته‌وه، ڕێككه‌وتنی بۆ فرۆشتنی زه‌وییه‌كانی ناوچه‌كه كردووه.
جه‌ختیشیان كرده‌وه، پێشتر محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێگه‌ی پێداون خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
خۆپیشانده‌ره‌ان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، 570 ماڵ له‌ناو خانووه‌كانی ئه‌م ناوچه ده‌ژین و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كییان به فه‌رمی بۆ دابین كراوه و هیچ كێشه‌یان نییه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی پێی ڕاگه‌یاندوون ده‌بێت چۆلی بكه‌ن.