نێچیرڤان بارزانی: ڕەمەزان مانگی لێبووردەییە و دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گوتی: ڕەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکهیه، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و، نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگهدا.
هەینی 28ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و سەرانسەری جیهان کرد و گوتی: "له خوای مهزن داواکارم خێر و ئاسوودهیی بۆ هەمووان لهگهڵ خۆیدا بهێنێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ڕەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکهیه، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگهدا.
هاوکات، هیوادارە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بهێنێت.
هەینی 28ـی شوباتی 2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی لێژنەی باڵای بینینی مانگ، سبەینێ شەممە 1ـی ئاداری 2025، وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریی کرد.