ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌هۆی قه‌یرانی هێلكه‌وه بۆ جه‌ژنی قیامه هێلكه‌ی پلاستیكی به‌كار ده‌هێنن

ئه‌مه‌ریكییه‌كان به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه ده‌چنه بازاڕه‌كان و به‌هۆی گرانی هێلكه‌وه، ناچارن هێلكه‌ی ده‌ستكرد بۆ ئه‌و ڕۆژه بكڕن.
كه‌ناڵی "ئێن بی سی"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م دۆخه‌دا كه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی هێلكه بوونه‌ته‌وه، ناچارن بۆ یادكردنه‌وه و به‌جێهێنانی سرووته‌كانی جه‌ژنی قیامه ڕوو له بازاڕه‌كان بكه‌ن و هێلكه‌ی ده‌ستكرد بكڕن.
له‌م باره‌وه كه‌ناڵه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕێژه‌ی 43%ـی كۆی كه‌رسته‌كانی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه، هێلكه‌ی ده‌ستكرد و پلاستیكی بن.
به پێی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا، له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵدا نرخی هێلكه به ڕێژه‌ی 13.8% به‌رز بووه‌ته‌وه، كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2024ـدا ته‌نیا 8.4% بوو.
به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی قه‌یرانی كه‌می هێلكه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه دروست بووه، له مانگی شوباتی 2025ـدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نانه‌ریتی و باو پێشكه‌ش كراوه و بیر له جێگره‌وه‌ی به په‌له كراوه.
له‌م باره‌وه خزمه‌تگوزاری ڕێنت زه چیكن “Rent The Chicken” وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه، ده‌رفه‌ت به خێزانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌دات مریشك به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ماڵه‌كانیان به كرێ بگرن.
كۆمپانیای جین تۆمپكینز كه پرۆژه‌كه‌ی به‌رده‌ست كردووه گوتوویه‌تی، پرۆژه‌كه‌یان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـوه ده‌ستی پێ كردووه و ئامانجیانه هاوكاریی خه‌ڵك بكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كان و پشتبه‌ستن به به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ماڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه.
كۆمپانیاكه باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا داواكارییه‌كی زۆریان پێشكه‌ش كراوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌م باره‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت كه‌نه‌داش به‌رده‌ستن.
ئه‌و كۆمپانیایه گوتووشیه‌تی، ده‌توانن دوو تاوه‌كوو چوار مریشكی هێلكه‌كه‌ر به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی وه‌كوو كۆلیت و قاپی خواردن و جامی ئاو و خواردنی پێویست بۆ ماوه‌ی پێنج بۆ شه‌ش مانگ بۆ هه‌ر خێزانێك كه مه‌به‌ستیه‌تی دابین بكه‌ن. هاوكات هه‌ر خێزانێك پرۆگرامێكی تایبه‌تیشی له چوارچێوه‌ی كتێبێك پێ ده‌درێت، كه باشترین شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنی مریشكی تێدا خراوه‌ته ڕوو.